بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم فێستیڤاڵە پەسەند کراوی ئۆسکار و گەورەترین ڕووداوی بەڵگە فیلمی ویلایەتی موونتانای ئەمریکایە.
بەڵگە فیلمەکانی: «پریزاد» لە دەرهێنانی مەهدی ئیمانی شەهمیری، « اسفرماتو» دەرهێنانی ئەمیر عەلی میر دریکوەند، «آزمایشگاە شمارە 2 (تاقیگەی ژمارە 2» دەرهێنانی هاوبەشی ئیدریس عبدی و ئاوارە عومەر، بەرهەمی هاوبەشی ئێران و عێراق لە فێستیڤاڵەکەدا دەکەونە کێبڕکێ.
نۆزدەیەمین فێستیڤاڵی جیهانی بەڵگە فیلمەکانی فێستیڤاڵی « بیگ ئێسکای» وڵاتی ئەمریکا لە 18 تا 27ی فێبرییە بەڕێوە دەچێت.