بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، توێژینەوەیەکی نوێی پزیشکی ئاشکرای کردووە کە ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە سەروی 18 ساڵە و شەوان یا درەنگ بە ئاگا دەبن، مەترسی توشبوونیان بە پەستانی خوێن هەیە، هەروەها هۆڕمونی کۆرتیزۆڵ لە جەستەیان بەرز دەبێتەوە، ئەمەش بەرگری جەستەیان لە بەرامبەر نەخۆشییەکان کەم دەکاتەوە.
لەو توێژینەوەدا هاتووە کە درەنگ خەوتنی شەوانە، شەکری خوێن بەرز دەکاتەوە و هۆکار دەبێت بۆ زیادبوونی مەترسی توشبوون بە شەکرەی جۆری دووەم و زیان بە دەمارەکانی چاویش دەگەێنێت.
توێژینەوەکە ڕێنمایی ئەو کەسانەش دەکات کە شەوان تا درەنگ بە ئاگا دەبن کە پێویستە شێوازی ژیانیان بگۆڕن و شەوان زوو بخەون، هەروەها دەبێت شەوانەش کەمتر لە 8 کاتژمێر نەخەون./.