بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوەی ئەنجوومەنی سینەمای لاوانی ئێران، کورتە فیلمی «جان داد» لە دەرهێنانی سوهەیلا پووڕ محەمەدی و بەرهەمی ئەنجوومەنی سینەمای لاوانی ئێران _ ئۆفیستی ڕوودبار لە سێهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی منداڵانی چین نمایش دەکرێت.
جێی ئاماژەیە جگە لە پەیکەرەی فێستیڤاڵ، خەڵاتی پێنج گەڵا دە هەزاریبۆ هەر بەشێکی فێستیڤاڵەکە دیاری کراوە.
لە پوختەی چیرۆکی کورتە فیلمی «جان داد» هاتووە: ئەم فیلمە سەبارەت بە کچێکە کە لەم دواییانە مەرگی دایکی بینیوە.
بەشێک لە کارگێڕەکانی کورتە فیلم «جان داد» بریتین لە :
نووسەر و دەرهێنەر: سوهەیلا پووڕ محەمەدی
ڕاوێژکاری پرۆژە: مەجید بەرزگەر
ئەکتەرەکان: مەحموود تەقەوی، ستیا ئەسەدی
بەرپرسی فیلمهەڵگری: ئارمین یوسف زادە
سێهەمین فێستیڤاڵی جیهانی فیلمە منداڵانەکانی «پێکەن» «خەڵاتی گوڵە زێڕینەکان» لە 10ی مارس تا 10ی ئاڤریل بەڕێوە دەچێت.