بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی ناوخۆی کوێت ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئەحمەد مەنسور وەزیری ناوخۆ بڕیاری پێکهێنانی لێژنەیەکی دەرکردووە کە ئەرکی سەرەکیی پێداچوونەوە و نوێکردنەوەی سیاسەتەکان و بنەماکانی کارکردنی دەزگا ئەمنییەکان بە پێی باشترین شێوازی ماف و یاسای نێودەوڵەتییە.
یەکێک لە ئەرک و ڕاسپاردەکانی ئەو لێژنەیە، دڵنیاییە لە یەکگرتنی سیاسەتەکانی ئێستای کوێت لە گەڵ یاساکان و ڕێکەوتنە نێودەوڵەتییە واژۆکراوەکان لە لایەن ئەم وڵاتە و هەروەها بێلایەنی و پیشەییبوونی دەزگا ئەمنییەکان لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرک و ڕاسپاردەکانیان.
بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆی کوێت لە کاتێکدایە کە دوو هەفتە بەر لە ئێستا ئەفسەرێک سکاڵای لە داواکاری گشتی وڵاتەکەی تۆمار کرد و دەزگای ئاسایشی کوێتی بە ڕفاندن و ئەشکەنجەدان تۆمەتبار کرد./.