بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن سەبارەت بە دوایین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند کە ئەو ئەنجومەنە توانای کۆتایی هێنان بە شەڕی یەمەنی نییە.
محەممەد عەلی حوسی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن و یەکێک لە سەرکردەکانی باڵای بزوتنەوەی ئەنساروڵڵا جەختیکردەوە کە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ناتوانێت کۆنتڕۆڵی قەیرانی نەوت بکات و لەوەدا لاواز بووە کە بتوانێت شەڕی هەشت ساڵەی یەمەن ڕابگرێت.
حوسی وتی کە هەر ڕێگەچارەیەک بە بێ ڕەچاوکردنی دۆخی ڕاستەقینەی یەمەن شکست دێنێت.
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن هەروەها وتی کە شەڕی یەمەن بە هۆکاری بێ بنەما لە لایەن سعوودیەوە ڕووی داوە و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش لە بەرامبەر ئەو هەموو تاوان و دەسدرێژییە بێدەنگ و بێ هەڵوێست بووە./.