بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جێن ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی وتی کە بە هۆی بڕیارەکانی حکومەتی پێشووی ئەمریکا و کشانەوە لە ڕێکەوتنی ناوەکی، پلانی ناوەکیی ئێران بە خێراییەکی زۆر بەرەوپێش دەڕوات.
ناوبراو هەروەها وتی کە بە هۆی کشانەوەی حکومەتەکەی ترەمپ لە ڕێکەوتنی ناوەکی، ئەمریکا لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی پەراوێز خرابوو.
لێدوانەکانی وتەبێژی کۆشکی سپی لە کاتێکدایە کە پێگەی ئەکسیۆس پێشتر و لە سەر زاری دوو سەرچاوەی ئاگادار لە پلانەکانی کۆشکی سپی ڕایگەیاندبوو کە بە گەیشتنی دانوستانەکانی ڤیەننا بە قۆناغی هەستیار و پێویستی بڕیاردانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا، واشنتن هەوڵ دەدات سرنجی خەڵک لە ڕێگەی میدیاکانەوە بۆ هێرشی سەر دوناڵد ترەمپ و تاوانبارکردنی بەم دۆخە بە بۆنەی کشانەوەی لە ڕێکەوتنی ناوەکی ڕابکێشێت.
ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە ئیدارەی جۆبایدن پیی وایە کە لە ئێستادا تەنیا چەند هەفتە بە کاتی بڕیاردان ماوە، یان ڕێکەوتن دەکرێت و ئەمریکا بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی دەگەڕێتەوە یان دانوستانەکان شکست دێنێت و واشنتن پەنا بۆ گوشاری زیاتر لە سەر ئێران دەبات./.