بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەمودە سەباغ سەرۆکی پەرلەمانی سوریا لە پەیامێکدا پیرۆزبایی خۆیی بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی محەممەد حەلبوسی وەک سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند و داوای زیاترکردنی پەیوەندی و هاوکاریی نێوان پەرلەمەکانەکانی هەر دوو وڵاتی کرد.
ناوبراو لە پەیامەکەیدا جەختی لە سەر بەردەوامی و پەرەپێدانی هاوکارییە هاوبەشەکانی نێوان هەر دوو پەرلەمانی سوریا و عێراقی کردەوە.
محەممەد حەلبوسی یەک شەممەی ڕابردوو لە یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق، بۆ جاری دووەم وەک سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرایەوە./.