بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دیمێتری پسکۆف وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری ڕووسیا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە ئامادەکاری بۆ سەردانەکەی ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی بۆ مۆسکۆ دەکرێت و بەروارەکەی پاشان ڕادەگەێندرێت.
ناوبراو وتی کە لە کاتی خۆیدا وردەکاری تایبەت بەو سەردانە ئاشکرا دەبێت.
پێشتریش بەهادۆری جەهرۆمی وتەبێژی فەرمی حکومەتی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندبوو کە ئایەتوڵڵا ڕەئیسی لە سەرەتاکانی ساڵی نوێی زائینی سەردانی ڕووسیا دەکات./.