بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر شەوی سێ شەممە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر جەختیکردەوە کە سەرقاڵی پێکهێنانی حکومەتێکی زۆرینەی نیشتمانییە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە موڵەتی ئەوە نادات کەس هەڕەشە لە هاوپەیمانەکانی یان ئاشتی مەدەنی بکات.
سەدر ڕایگەیاند کە حکومەتی نوێی عێراق، حکومەتێکی یاسایی دەبێت و هیچ دژایەتییەک هەڵناگرێت.
سەرۆکی ڕەوتی سەدر وتی کە شەڕ و پێکدادانی تائیفی لە عێراقدا نابێت و یاسا سەروەر دەبێت./.