بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤلادیمیر ژیرینفسکی سەرۆکی پارتی لیبراڵ دیمۆکراتی ڕووسیا ڕایگەیاند: یەکێتی سۆڤییەت بە هۆی دابینکردنی دارایی کۆمارەکانی پێکهێنەری هەڵوەشایەوە و پرۆسەیەکی هاوشێوەش لە ئەمریکا دەستیپێکردووە.
ناوبراو وتی: درەنگ یان زوو کێشە و ناکۆکییە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان لە ئەمریکا دەگاتە ئەوەی کە سپی پێستەکانی ئەم وڵاتە کە ماف و ئیمتیازاتی خۆیان لە دەست دەدەن هەوڵی دۆزینەوەی وڵاتێکی نوێ بۆ نیشتەجێبوون بدەن.
سەرۆکی پارتی لیبراڵ دیمۆکراتی ڕووسیا وتی کە ئەمریکییەکان ڕوویان هێناوەتە نیشتەجێبوون لە وڵاتانی وەک کەنەدا، ئۆسترالیا و هەندێک وڵاتی دیکە و ئەمەش لە داهاتوو بە دڵنیاییەوە خێراتر و زیاتر دەبێت.
ناوبراو وتی کە دوور نییە کە چەند میلیۆن ئەمریکیش بۆ ڕووسیا کۆچ بکەن و لە ناوچەی سیبریی ئەم وڵاتە نیشتەجێ ببن.
ژیرینفسکی کە چەندین ساڵ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ڕووسیا بووە، پێی وایە کە ئەگەر دۆخەکە هەر بەم شێوازە بێت ئەمریکا دابەش دەبێت، لە بەر ئەوەی کە بە کۆچکردنی بەربڵاوی سپی پێستەکان، ئەم وڵاتە ناتوانێت ئاستی ئێستای تەکنۆلۆژیا و ئابوری و خەڵکەکەی بپارێزێت.
پارتی لیبراڵ دیمۆکرات یەکێک لە 5 پارتە بەشداربووەکەی پەرلەمانی ڕووسیایە بە 23 ئەندام و هەوڵی گەڕانەوەی شکۆ و دەسەڵاتی ڕووسیا وەک زلهێزێک دەدات./.