بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند کە ئەو هاووڵاتییەی گەڕەکی ڕاپەڕین کە کوژرا، دەرکەوتووە لە لایەن خەسوەکەیەوە بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کوژراوە و بە دەمانچە سێ فیشەکی پێوەناوە.
پاش کوژرانی پیاوێک لە گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری کەرکوک، لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس بەوە گەیشت کە لە لایەن دایکی ژنەکەیەوە بە سێ فیشەک کوژراوە.
پۆلیسی کەرکوک هەواڵی دەستبەسەرکردنی ئەو ژنە تەمەن 40 ساڵەی ڕاگەیاندووە و دەستیشی بە سەر دەمانچەکەدا گرتووە./.