بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زانایانی بواری پزیشکی لەو بڕوایەدان کە بەم نزیکانە ژیان ئاسایی دەبێتەوە، بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە جیهان بە هۆی نەوەی ئۆمیکرۆنە و پیشان دەدات کە کۆتایی پەتاکە نزیک بووەتەوە.
ئەوان دەڵێن کە نەوەی دیکەی ڤایرۆسەکە کە مەترسییان کەمترە، دەبینرێن و وەک ڤایرۆسێکی ئاسایی دەمێننەوە، ڤایرۆسەکە وەک ئەنفلۆنزای لێدێت و ساڵانێکی زۆر لە گەڵ خەڵکدا دەژی، هاوینی داهاتوو کۆتایی ئۆمیکرۆن دەبێت و خاڵێکی دەسپێکی ژیان لە گەڵ پەتاکە دەبێت./.