بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد موسەوی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح بە سەرۆکایەتی هادی عامری ڕایگەیاند کە ڕووداوەکانی یەک شەممەی ڕابردووی پەرلەمانی عێراق، ئاستی دەستێوەردانی وڵاتانی عەرەبی ناوچەی کەنداوی فارسی لە کاروباری ناوخۆیی ئەم وڵاتە ئاشکراتر کرد.
ناوبراو وتی کە ئەو وڵاتانە بە هەموو شێوازێک لە پرۆسەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی 10 ی تشرینی یەکەمی 2021 و دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان و هەروەها پێکهێنانی کابینەی نوێ دەستێوەردانیان هەبووە و بەردەوام دەبێت.
موسەوی وتی: ئیمارات و سعوودیە لە ڕووی مسۆگەربوونی ئامانجە سەربازییەکانیان لە عێراق شکستیان هێنا بەڵام ڕووداوەکانی یەکەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمان ئەوەی لە ڕووی سیاسییەوە بۆیان مسۆگەر کرد./.