بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە ڕووداو، ڕێزان شێخ دلێر ڕایگەیاندووە کە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان کۆبووەتەوە و بڕیاری داوە بەرهەم ساڵح تاکە کاندیدی ئەم حیزبە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بێت.
ناوبراو وتی کە بەرهەم ساڵح کاندیدی ئێمەیە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، لە بەر ئەوەی کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەو پۆستە بە پشک و مافی خۆی دەزانێت.
ئەو ڕاوێژکارەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی سەبارەت بە وتووێژ و ڕاوێژ لە گەڵ پارتی دیمۆکراتی کوردستان وتی: یەکێتی نیشتمانی کوردستان هیچ ڕاوێژێکی بە پارتی نەکردووە، بەرهەم ساڵح کاندیدی ئێمەیە، پێی ڕازی بن و نەبن هەر تاکە کاندیدی ئێمەیە./.