بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وانگ ونبین وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین وتی کە ئەمریکا هەنگاوە ڕەواکانی چین بۆ پاراستنی دەسەڵاتی نیشتمانیی خۆی وەک هەڕەشە و زۆر دەزانێت، ئەمەش بە تەواوی زۆربێژی و فێڵکاریی ئەمریکای ئاشکرا کردووە.
ناوبراو دیپلۆماسیتەی ئەمریکای بە چەشنێک باجگرتن ناو برد و وتی کە بەرپرسانی واشنتن بۆ لەناوبردنی ڕکابەرەکانیان پەنا بۆ هەر سیاسەت و کردەوەیەک دەبەن.
ئاڵۆزییەکانی نێوان چین و ئەمریکا لە سەر تایوان – دوورگەیەک کە لە باشوری چین داوای جیابوونەوە و سەربەخۆیی دەکات – ڕووی لە زیادبوون کردەوە. پەکین تایوان بە بەشێک لە خاکی خۆی دەزانێت و دەڵێت کە وڵاتانی جیهان بە تایبەت ئەمریکا دەبێت بە پێی بنەمای چینی یەکگرتوو مامەڵە لە گەڵ تایواندا بکەن. ئەگەرچی ئەمریکاش ساڵانێک بەر لە ئێستا واژۆی لە سەر ئەو بنەمایە کردووە بەڵام بەردەوام هەوڵ دەدات وەک کارتێک لە بەرامبەر پەکین بەکاری بێنێت./.