جام کوردی – ئەمڕۆ لەبەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی کۆمەڵێك شاخەوان لەلایەن بەڕێوەبەرەوە بڕوانامەی ڕێزلێنانیان پێدرا ئەمەش لەپای ئەو کارە مرۆڤدۆستانانەی کەلەماوەی ڕابردودا لەڕێگەی وەرزشی شاخەوانییەوە ئەنجامیان داوە کەخۆی لەڕزگارکردنی مرۆڤ و بەهاناوەچونی گوندنشینان بۆ گێڕانەوەی مەڕوماڵاتیان لەشوێنە سەختەکان و چەند کارێکی دیکەش دەگرێتەوە.
لەدانیشتنەکەدا شاخەوانەکان کەلەچەند گروپێکی جیاوازبوون ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ کاری خۆبەخشی و فریاگوزاری و بەهاناوەچونی حاڵەتە لەناکاوەکان کەلەچیاکان و شوێنەکانی دیکەدا ڕوودەدەن.
هاوکات لەلایەن بەڕێوەبەرەوە پێشنیاری کارکردن بۆ دروست کردنی دەروازەو تابلۆی ناساندنی شوێنەکان کرا تا هەموولایەك لێی سودمەندبن و وەك پڕۆژەیەکی نوێی وەرزشی جێبەجێ بکرێت.