بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جبریل ڕەجوب ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی بزوتنەوەی فەتح ی فەڵەستین لە دیمەشق ڕایگەیاند کە نەبوونی سوریا لە کۆمکاری عەرەبی مایەی شەرمەزاریی وڵاتانی عەرەبییە، بە تایبەت ئەوەی کە سوریا لە دامەزرێنەرانی کۆمکاری عەرەبییە.
ناوبراو جەختیکردەوە کە سوریا دەبێت بۆ کۆمکاری عەرەبی بگەڕێتەوە.
ئەندامەکەی بزوتنەوەی فەتح وتی کە مەحمود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانی سوریا دەکات.
ڕەجوب وتی کە ئەم قۆناغە بە دژوارترین قۆناغی مێژووی فەڵەستین دادەنرێت لە بەر ئەوەی کە ڕژێمی زایۆنیستی هەوڵەکانی بۆ بەجولەکەکردنی فەڵەستین و پەرەپێدانی شارۆچکە زایۆنیست نشینەکان زیاتر کردووە./.