بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەبوعەلی عەسکەری بەرپرسی ئەمنیی کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراق لە بەیاننامەیەکدا هۆشدارییدا کە عێراق ڕۆژانێکی دژوار و پڕکێشەی لە پێشە.
ناوبراو وتی: ئێمە بەردەوام لە سەر مەترسییەکانی لەناوبردنی مافی زۆرینە و گوێڕایەڵبوونی وڵاتانی دەرەوە و داواکارییەکانی ئەوان بە تایبەت ئیمارات و بەریتانیا هۆشداریمان داوە.
عەسکەری وتی: بە پێی لێکدانەوە مەیدانی و ئەمنییەکان، عێراق ڕۆژانێکی دژواری لە پێشە و زیانەکانی ئەوەش بەرۆکی سەرجەم لایەنەکان دەگرێت و هەمووان تێیدا دۆڕاو دەبن./.