بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دووەم وێستگەی گەشتە دیپلۆماسییەکەی بۆ ناوچەکە گەیشتە وڵاتی قەتەر.
ناوبراو لەو سەردانەدا لە گەڵ میری قەتەر و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
پێشبینی دەکرێت تاوتوێکردنی دۆخی ناوچەکە لە ڕیزی گرنگترین ئامانجەکانی ئەو سەردانەوە بێت.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان رۆژی دووشەممە لە وڵاتی عۆمان بوو و لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆبووە./.