بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئێحسان خاندوزی وەزیری ئابوری و دارایی کۆماری ئیسلامی ئێران، عەلیڕەزا موقەدەسیی وەک جێگری وەزیر و سەرۆکی نوێی ڕێکخراوی گومرکی ئەم وڵاتە دەستنیشان کرد.
موقەدەسی پێشتر سەرپەرشتیاری ڕێکخراوی گومرکی ئێران بووە.
ناوبراو هەڵگری بڕوانانەی دکتۆرای بەڕێوەبردنی ستراتیژییە و چەندین کتێب و وتاری لە بواری بەڕێوەبردن، ئابوری و کاروباری گومرکی نووسینوە، هاوکات هەر لەم بوارانەش مامۆستای زانکۆ بووە./.