هێدى خان مه‌جید به جام كوردى راگه‌یاند، لە رێگەی زوومی کامێراکان لە یاریگاکان وەک خانمە فۆتۆگرافێکی وەرزشی ئیتر ده‌مبینن چونكه كامێرا‌و وێنه‌گرتن حه‌زێكى منداڵیمهو له ئێستادا ده‌مه‌وێت درێژه به‌و حه‌زه‌م بده‌م و خزمه‌تێكى زیاتریش به وه‌رزش و راگه‌یاندن بكه‌م.
هێدی خان ، یه‌كێكه له وه‌رزشكاره دیاره‌كانى كوردستان و عێراق و ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه له یارییه جیاوازه‌كان به‌شداربووه ، یاریزانى تۆپى پێى هه‌ڵبژارده‌ى خانمانى عێراق بووه‌و گۆڵكارى خولى عێراق بووه‌و هاوكات یارى فوتساڵى بۆ چه‌ندین یانه‌ى كوردستان و عێراق كردووه .