بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خالید بەتش لە سەرکردەکانی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتی کە شەڕی شمشێری قودس ناوچەکەی بەرەو هاوکێشەیەکی نوێ برد کە خەباتگێڕانی فەڵەستینی بۆ بەهێزبوون و بەردەوامبوونی هەوڵ دەدەن.
ناوبراو لە سەر بەردەوامیی هێرشەکانی ئیسرائیل هۆشداریی دا و وتی: هەر هێرشێکی سەر قودس شەڕێکی ناوچەیی بە دواوە دەبێت کە چەک و ڕۆکێت و مووشەکەکانی هێزەکانی خۆڕاگری لە سەرجەم گۆڕەپانەکدا ڕوبەڕوی دوژمنی زایۆنیستی دەبنەوە.
ئەو سەرکردەی جیهادی ئیسلامییە جەختیکردەوە: پێکدادانی ڕۆژانە لە گەڵ داگیرکەران درێژەی هەیە و ئەمەش پێویستی بە دووبارە ڕێکخستنەوەی دامەزراوەکانی ڕێکخراوی ئازادیخوازی فەڵەستین بە پێی چەندین بنەمای نوێی وەک بەشداری لە بڕیارەکان، دابینکردنی ڕێکاری سەرەکی بە پێی ڕێکەوتنی 2005 ی قاهیرە و ئەنجامی ئەم دواییەی چاوپێکەوتنەکان لە بەیروت و ڕاموڵڵا، دەبێت.
بەتش ستایشی چالاکیی دەزگا ئەمنییەکانی کەرتی غەززەی کرد و وتی کە ئەو دەزگانە بە دەستگیرکردنی یەکێک لە ئەنجامدەرانی تیرۆری شەهید فادی بەتش گورزێکی گەورەیان لە پەیکەری دوژمن دا./