بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هه‌ولێر ئه‌مرۆ دووشه‌ممه له كه‌شێكى باراناوى له‌سه‌ر یاریگه‌ى دهۆك میواندارى نه‌ورۆزى كرد‌و یانه‌ى میوان توانى 4-2 له نه‌ورۆز بباته‌وه .
به‌و ئه‌نجامه‌ش كوڕانى نزار مهحروسى راهێنه‌رى هه‌ولێر چواره‌م سه‌ركه‌وتنى له‌سه‌ریه‌كیان نووسیه‌وه و خاڵه‌كانیان گه‌یانده 20 خاڵ له پله‌ى دوانزه‌یه‌مى ریزبهندو نه‌ورۆزیش به 16 خاڵ له پله‌ى هه‌ژده‌یه‌م دێت له ریزبه‌ندى خوله‌كه .