بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمیرخان موتەقی وەزیری دەرەوەی تاڵیبان ڕۆژی شەممە 8 ی کانوونی دووەمی 2022 بە سەردانێک گەیشتە تاران و ڕۆژی دووشەممە کۆتایی بە سەردانەکەی هێنا.
هەواڵی کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی تاڵیبان لە گەڵ ئەحمەد مەسعود لە تاران بڵاو کرایەوە کە وتەبێژی بەرەی پەنجشیر بەدرۆی خستەوە.
بیلال کەریمی جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تاڵیبان ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە ئەمیرخان موتەقی لە تاران لە گەڵ ئەو سەرکردە ناڕازییەی ئەفغانستان کۆبووەتەوە و لەو کۆبوونەوەدا دڵنیایی پێدراوە کە بە بێ هیچ کێشەیەک دەتوانێت بۆ وڵاتی خۆی بگەڕێتەوە./.