بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە شاری بەغدا سەردانی هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتحی کرد و لە گەڵ ناوبراو کۆبووە.
نووسینگەی هادی عامری ڕایگەیاندووە کە لەو کۆبوونەوەدا سەبارەت بە قەیرانی سیاسی عێراق و پرۆسەی سیاسی و دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەکی گونجاو بۆ ئەم قەیرانە، وتووێژ و بیر و ڕا ئاڵوگۆڕ کراوە.
پەرلەمانی عێراق ڕۆژی یەک شەممە یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی بەڕێوەبرد و محەممەد حەلبوسی بۆ جاری دووەم وەک سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرایەوە./.