بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە عۆمان.
ئامانج لە سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران، تاوتوێکردنی ڕێگەکانی پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانی نێوان تاران و مەسقەت لە بوارە جیاجیاکانی سیاسی، ئابوری، کەلتوری و هەروەها ڕاوێژکردن لە سەر دۆخی ناوچەکە بە گشتییە.
وەزیری دەرەوەی ئێران لەم سەردانەدا شاندێکی سیاسی وەزارەتەکەیی لە گەڵە./.