بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خالید بەتش ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی وتی کە خەباتی گەلی فەڵەستین لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی تەنیا بە وەرگرتنەوەی مافەکانیان ڕادەگیرێت.
ناوبراو وتی کە ڕژێمی زایۆنیستی درێژە بە تاوانەکانی لە دژی گەل و خاکی فەڵەستین دەدات.
بەتش جەختیکردەوە کە خۆڕاگری و ئازادیخوازانی گەل ناتوانن مانەوەی ڕژێمی زایۆنیستی قبووڵ بکەن و خۆڕاگری واز لە بەرگری لە خاکی فەڵەستین ناهێنێت.
ناوبراو ڕایگەیاند کە بێدەنگیی وڵاتانی عەرەبی لە بەرامبەر دۆخی غەززە هیچ پاساوێکی نییە و جەختیکردەوە کە لە کەرتی خۆرئاوا و قودس دەبێت یەکینەکانی خەڵک لەم ناوچانە لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی چالاک بکرێنەوە./.