بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیاکانی ئەفغانستان ڕایانگەیاند کە ئەمڕۆ دووشەممە تەقینەوەیەک لە قەزای لەعل پور ڕوویداوە و بریندارەکانی ئەو تەقینەوەش بۆ نەخۆشخانەی جەلال ئاوا گوازراونەتەوە.
پزیشکان دۆخی تەندرووستی 4 منداڵی برینداریان ناجێگیر ڕاگەیاندووە.
بە پێی ڕاگەیاندنی میدیاکانی ئەفغانستان، سەرجەم قوربانییەکانی ئەو تەقینەوە کە 9 منداڵ بوون، خوێندکار بوون و تەقینەوەکەش بە هۆی بۆمبێکەوە بووە کە ئەو منداڵانە یارییان پێوە کردووە.
ئەفغانستان یەک لەو وڵاتانەیە کە بە هۆی 40 ساڵ شەڕی ناوخۆیی و دەرەکی، زۆرترین مین و تەقەمەنیی تێدا بە جێماوە و بەردەوام قوربانیی لێدەکەوێتەوە./.