بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کە سەردانی عۆمانی کردووە، لە گەڵ بەدر بن حەمەد بوسەعیدی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان کاتی گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی مەسقەت وتی: لەم سەردانە یەک ڕۆژەدا لە گەڵ بەرپرسانی باڵای عۆمان سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دۆخی ناوچەکە و جیهان کۆدەبمەوە.
ناوبراو پەیوەندییەکانی ئێران و عۆمانی بە کۆن و مێژوویی ناو برد و وتی کە لەم پێناوەدا دەمانەوێت پەیوەندییە سیاسی و کەلتوری و ئابورییەکان بەرەو ئاستێکی بەرزتر ببەین./.