بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس جەختیکردەوە کە ڕژێمی زایۆنیستی شوێنی لە داهاتووی خاکی فەڵەستیندا نابێتەوە و فەڵەستین بۆ هەمیشە لە دڵ و یادی گەلان و جیهانی عەرەبی و ئیسلامیدایە.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنی کەناڵی جزیرە وتی کە ئێمە دەبێت بۆ نیشتمان و زێدی خۆمان لە کۆچمان لێی کردووە، بگەڕێینەوە.
سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس وتی کە پرسی ئازادکردنی دیلەکان بۆ حەماس پرسێکی نیشتمانییە و ئەم بزوتنەوە بە هەر شێوازێک بەردەوام هەوڵی ئازادکردنی ئەوانی داوە.
هەنیە وتی کە حەماس لە پرسی ئازادکردنی دیلەکاندا گرنگی بەوە نادات کە ئەوان سەر بە چ لایەنێکی سیاسین./.