بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پسپۆڕانی بواری تەندرووستی ڕایانگەیاندووە کە ئەو کەسانە هەستیاری لاکتۆزیان هەیە، لە گەڵ ئەو نەخۆشییانەی کە پەیوەندییان بە سیستەمی بەرگرییەوە هەیە باشترە کەرە نەخۆن لە بەر ئەوەی کە کۆلیسترۆڵی زیانبەخش لە جەستەدا بەرز دەکاتەوە و باشترە ئەو کەسانەی کە کێشەی دڵ و دەمارەکانیان هەیە لێی دوور بکەونەوە.
ئەو کەسانەش کە ئەم نەخۆشییانەیان نییە دەتوانن کەرە بخۆن بە شێوەیەکی هاوسەنگ، لە بەر ئەوەی کە سوودی بۆیان دەبێت، بە هۆی ئەوەی کە ئەو ڤیتامینانەی تێدایە کە لە چەوریدا دەوتێتەوە و کرداری هەرس و کاری مێشک باشتر دەکەن.
بە وتەی پسپۆڕانی بواری تەندرووستی، دەبێت کوالیتی کەرە بەرز بێت و لە سەدا زیاتر لە 82 چەوری بێ تامی تێدا بێت و یەک ڕەنگ بێت./.