جام کوردی | JAMEKURDI
پێنجشەممە, حوزه‌یران 19, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home زانست و تەندرووستی

بازاڕی 190 ملیار دۆلاریی ڤاکسێنی کۆرۆنا لە ساڵی 2021

جام کوردی – ئەگەرچی بڵاوبوونەوەی ڤاکسێنی کۆرۆنا زیانێکی گەورەی ئابوریی بە دواوە بوو بەڵام جۆرەکانی ڤاکسێنی بەرەنگاربوونەوەی ئەم پەتایە وەک گرنگترین کاڵای ستراتژیکی دانیشتووانی جیهان لە ساڵی 2021 گەشەی بە بازاڕێکی دیکە لە ئاستی نێودەوڵەتی دا، بە شێوازێک کە لە یەکەم ساڵدا ئەم بازرگانییە گەیشتە 190 ملیار دۆلار.

كانونی دووه‌م 9, 2022
in زانست و تەندرووستی
A A
0

RelatedPosts

ئەگەر جگەرت چەورە لەم میوانە دور بکەوە!

چەندین بیروباوەڕی باو سەبارەت بە ساردی کە زۆر هەڵەن

لەکاتی تادا دەبێت چی بکەین؟

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەگەر ساڵی 2020 بە ناوی ساڵی ئێش و ئازارەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناو ببەین کە لە پاش ماوەیەکی زۆر کەم جیهانی بە خۆوە سەرقاڵ کرد، ساڵی 2021 دەبێت بە ناوی ساڵی چارەسەر بزانین، لە بەر ئەوەی کە هەوڵەکان بۆ ڕێگری لە نەخۆشییەکانی دیکەی کۆرۆنا لە سەرەتای ئەم ساڵەدا گەیشتە ئەنجام و کۆمپانیاکانی وڵاتانی وەک ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، چین، ڕووسیا و ئێران جۆرەکانی ڤاکسێنی کۆرۆنایان بەرهەم هێنا و تا ڕادەیەک ئەم پەتایەیان کۆنتڕۆڵ کرد.

ئەڵبەت ساڵی 2021 بە هۆی بڵاوبوونەوەی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا – ئۆمیکرۆن – وەک ساڵی بێهیواییش دەتوانین ناوی ببەین کە هەرچەندە بە کوتانی خەڵک بە ڤاکسێن دەستیپێکرد بەڵام بڵاوبوونەوەی ئۆمیکرۆن کێشەیەکی دیکەی خوڵقاندووە و وای لە خەڵک کردووە کە بڵێن ڕەنگە بابەتەکە هێندە گۆڕانکاریی بە سەردا نەهاتبێت.

گۆڤاری ئیکۆنۆمیست لە کانوونی یەکەمی 2021 لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: ماوەیەکی پاش سەرکەوتنی کوتانی خەڵک بە ڤاکسێنی کۆرۆنا، دیسانەوە ترس و دڵەڕاوکێ ڕووی لە خەڵک کرددەوە، جۆری ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن کە بۆ یەکەم جار لە 24 ی تشرینی دووەم بە گشتی ناسرا، دەتوانێت ئەو بەرگرییەی کە لە ڕێگای ڤاکسێنەوە دابین کراوە، نەهێڵێت.

لەو ڕاپۆرتەدا هەروەها هۆشداری دراوە کە سەرمایەگوزاران و وەبەرهێنەران لە ڕوبەڕوبونەوەی ئەم دۆخە، داخستنی بازاڕەکان و سنورەکان، بە فرۆشتنی پشکی کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانی و هوتێلەکان کاردانەوەی خۆیان پیشان داوە.

ئیکۆنۆمیست هەروەها ئاماژەی بە دابەزینی نرخی نەوت داوە و ڕایگەیاندووە کە نرخی نەوت تا 10 دۆلار لە هەر بەرمیلێک دابەزیوە و ئەمەش ڕەنگە دۆخێکی ئابوریی تایبەت لە داهاتوودا بە دوای خۆیدا بێنێت.

بەدەر لە زیانە ئابورییەکان، نەخۆشی و مردن بە هۆی کۆرۆناوە هێندە زۆر بووە کە ڕەنگە بۆ هەر کەسێک لەم جیهانەدا ڕوون و ئاشکرا بێت، ئەمەش وایکرد کە هەنگاوەکان بۆ وەبەرهێنانی ڤاکسێن خێراتر بکرێت، سەرەڕای ئەمەش لە کاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تا کۆتایی ساڵی 2021، 289 ملیۆن توشبووی هەبووە و 5 ملیۆن و 440 هەزار کەسیش گیانیان لە دەست داوە.

هەر بۆیە، تێچووی نەخۆشی و مردن و زیانە ئابورییەکانی بڵاوبوونەوەی دوو ساڵەی ئەم ڤایرۆسە، وایکردووە کە لە ڕووی ئابورییەوە وەبەرهێنانی ڤاکسێن ببێتە سەرچاوەیەکی بە دەستهێنانی داهاتی زیاتر.

هاوپەیوەند لە گەڵ ئەمەش، توێژینەوەیەک کە لە زانکۆی جۆن هاپکینز ئەنجام دراوە، پیشان دەدات کە چاوەڕوان دەکرێت بۆ هەر یەک دۆلار سەرمایەگوزاری لە بواری وەبەرهێنانی ڤاکسێن لە 94 وڵاتی کەم داهاتی جیهان، 16 دۆلاری ئەمریکی، کەمبوونەوەی تێچووە تەندرووستییەکان و لێکەوتەکانی دیکەی بە دواوە بێت.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتەش، ئەگەر سوودەکان لە بەرچاو بگرین، وەک ئەو بایەخەی کە خەڵک بە ژیانێکی تەندرووست و درێژماوە دەدەن، ئەو سوودەی وەبەرهێنانی ڤاکسێن بۆ 44 دۆلار لە بەرامبەر هەر یەک دۆلار بەرز دەبێتەوە.

354 ڤاکسێن ڕوبەڕوی کۆرۆنا دەبنەوە

زانایان لە هەمان سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا دەستیان بە چالاکییەکانی خۆیان کرد و لە کۆتا ڕۆژانی ساڵی 2019 لەوەدا سەرکەوتن کە یەکەم ڤاکسێن بۆ کەڵک وەرگرتنی گشتی بناسێنن، ئەم پرۆسەیەش لە هەندێک وڵات دەستیپێکرد و گەیشتە ئەنجام، بە شێوازێک کە لە ئێستادا بە گشتی 23 ڤاکسێن بۆ ڕێگری لە کۆرۆنا بەکار دێت.

بەدەر لەوەش، بە پێی ڕاپۆرتەکان، لە ئێستادا 331 جۆری دیکەی ڤاکسێنی کۆرۆنا لە قۆناغە جیاجیاکانی تاقیکردنەوەدان تا بتوانن موڵەتی پێویست بۆ بەکارهێنانی گشتی بە دەست بێنن.

ڤاکسێنی کۆرۆنا گرنگترین کاڵای ستراتژیکی دانیشتووانی جیهان لە ساڵی 2021

ئەگەرچی ڤاکسێنی کۆرۆنا گرنگترین کاڵای ستراتژیکی سەرجەم دانیشتووانی جیهان لە ساڵی 2021 بووە، بەڵام زانیارییەکی ڕوون و ورد لە سەر بازاڕی ئەم ڤاکسێنە لە بەردەستدا نییە.

دۆخێکی وەهاش پیشاندەری ئەوەیە کە ژمارەیەک لە کۆمپانیاکانی وەبەرهێنەر، زانیارییەکی ڕوونیان سەبارەت بە ڕێژەی وەبەرهێنان و نرخەکان نەخستووەتەڕوو، بەدەر لەمەش، نرخی ڤاکسێنەکان لە ساڵی 2021 گۆڕانکاریی هەبووە و بەشێک لە ڤاکسێنەکان بەردەوام نرخەکانیان دابەزیوە و هەندێکی دیکە بەرز بووەتەوە، هەروەها ڕێژەی خستنەڕووی ڤاکسێن لە وڵاتانی جیاجیا وەک یەک نەبووە و جیاوازیی هەبووە، بۆ نموونە، نرخی ڤاکسێنی سینوواک لە 13.6 دۆلارەوە تا 29.75 دۆلار بینراوە.

سەرەڕای ئەمەش، ئاژانسی بلۆمبێرگ لە ڕاپۆرتێکدا لە سەر بازاڕی ڤاکسێنی کۆرۆنا ڕایگەیاندووە کە شرۆڤەکاران و شارەزایانی بازاڕ، فرۆشتنی ساڵی 2021 ی ڤاکسێنی کۆرۆنا لە سەر ئاستی جیهان بە 190 ملیار دۆلار دەخەڵمێنن کە دوو کۆمپانیای چینی سینوواک و سینۆفارم نزیکەی یەک لە سەر چواری ئەم بازاڕەیان لە بەردەستدایە.

ڕاپۆرتەکەی بلۆمبێرگ پێشبینی ئەوەیکردووە کە کۆمپانیای سینوواک نزیکەی 25 و سینۆفارم نزیکەی 23 ملیار دۆلاری ئەم بازاڕەی هەبێت، فایزەریش 44 و مۆدێڕنا 34 ملیار دۆلاریان لە بازاڕی فرۆشتنی ڤاکسێنیان هەیە.

لە سەرەتای دەستپێکردنی بەکارهێنانی ڤاکسێنی کۆرۆنا کە یەک هەفتە پێش ساڵی 2021 دەستیپێکرد – تا ئێستا 8 ملیار و 806 ملیۆن ژەم ڤاکسێن لە جیهان بەکارهاتووە کە بەمەش 3 ملیار و 766 ملیۆن کەس – لە سەدا 48.4 ی کۆی گشتی دانیشتووانی جیهان – بە تەواوی لە بەرامبەر ئەم ڤایرۆسە کوتراون. دۆخی بەکارهێنانی ڤاکسێن لە وڵاتانی جیهان جیاوازە. بۆ نموونە لە کاتێکدا لە وڵاتێکی وەک ئیمارات لە سەدا 91 و لە پۆرتۆگال لە سەدا 88 ی خەڵک لە بەرامبەر پەتای کۆرۆنا کوتراون، لە وڵاتانی ئەفریقی وەک چاد و کۆنگۆ تەنانەت لە سەدا یەکی دانیشتووانەکەیان ڤاکسێنیان بەکار نەهێناوە.

بە پێی توێژینەوەکان، تێچووی ڤاکسێنی کۆرۆنا لە نێوان 4 تا 37 دۆلارە، لە هەندێک وڵاتی کەم داهات کۆی گشتی بودجەی ساڵانەی تەندرووستی بۆ هەر کەسێک 41 دۆلارە و ئەم تێچووەش وایکردووە کە وڵاتانی هەژار بۆ دابینکردنی ڤاکسێنی کۆرۆنا لە چاوەڕوانی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکاندا بن.

بە ملیاران دۆلار سوود چووەتە گیرفانی سێ وەبەرهێنەری ئەمریکی – ئەورووپیی ڤاکسێنی کۆرۆنا

چەندین کۆمپانیای وەبەرهێنەری ڤاکسێنی کۆرۆنا چالاکییەکانی خۆیان بە بودجەی تایبەت نەک لە لایەن حکومەتەوە دەستپێکرد و ڕایانگەیاند کە بەرهەمەکانی خۆیان بە نرخی تەواو لە بازاڕەکاندا دەخەنەڕوو و تەنیا کاتێک لەم پرۆسەیە داهات بە دەست دێنن کە کۆرۆنا چیدی پەتایەکی گشتگیر نەبێت. بەڵام وەبەرهێنەرانی وەک ئەسترازنکا، فایزەر و مۆدێڕنا ئەو بەڵێنەیان پشتگوێ خست و لە ساڵی ڕابردوو کۆمەڵە گرێبەستێکیان بۆ ساڵی 2022 واژۆ کرد و هەوڵ دەدەن لەو بەرهەمەی خۆیان سوودێکی باشتر بە دەست بێنن.

پاسکال سوریۆ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەسترازنکا لە سەر ئەمە وەڵامی داوەتەوە کە ئێمە وەبەرهێنانمان وەک هاوکارییەک دەستپێکرد بەڵام ئێستا بڕیارمان داوە کە ئەو پرۆسەیە بۆ بەدەستهێنانی سوود لە ڤاکسێن بگوازینەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە هێشتا بڵاوبوونەوەی گشتگیری کۆرۆنا درێژەی هەیە و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی وڵاتانی جیهان لە بەرامبەر ئەم پەتایە نەکوتراون.

ئەڵبەت پێشتریش وەبەرهێنەرانی گەورەی ڤاکسێن پابەندی بەڵێنەکانی خۆیان نەبوون، وەک چۆن کە ڕاپۆرتەکەی یەکێتی ڤاکسێنی کۆڵۆمبیا لە 21 ی تشرینی یەکەمی 2021 پیشانیدا کە مۆدێڕنا تەنیا ڕێژەیەکی زۆر کەمی ڤاکسێنی خۆیی داوەتە وڵاتانی هەژار و کەم داهات و فایزەریش تەنیا لە سەدا یەکی ئەو ڤاکسێنەی ڕادەستی وڵاتانی هەژار کردووە.

کۆمپانیاکانی وەبەرهێنەری ڤاکسێن ڕایانگەیاندووە کە سوودێکی زۆریان لە فرۆشتنی بەرهەمەکانی خۆیان بە دەست هێناوە. بە پێی ڕاپۆرتێکی بڵاوکراوەی فایزەر، لە بەیاننامەیەکی تایبەت بە چالاکییە داراییەکانی سێ مانگەی سێهەمی ساڵی 2021 ڕێژەی 36 ملیار دۆلار داهاتی پێشبینی کردبوو./.

Previous Post

باشترینه‌كانى مانگ له‌ خولى نایابى كوردستان ئاشكرا بوو

Next Post

دەوڵەتی یاسا: هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق هەمووان تووشی شۆک دەکات

RelatedPosts

ئەگەر جگەرت چەورە لەم میوانە دور بکەوە!
زانست و تەندرووستی

ئەگەر جگەرت چەورە لەم میوانە دور بکەوە!

حوزه‌یران 6, 2025
چەندین بیروباوەڕی باو سەبارەت بە ساردی کە زۆر هەڵەن
زانست و تەندرووستی

چەندین بیروباوەڕی باو سەبارەت بە ساردی کە زۆر هەڵەن

حوزه‌یران 6, 2025
لەکاتی تادا دەبێت چی بکەین؟
زانست و تەندرووستی

لەکاتی تادا دەبێت چی بکەین؟

حوزه‌یران 4, 2025
چەندین ڕاهێنان بۆ بەهێزکردنی توانای مێشک
زانست و تەندرووستی

چەندین ڕاهێنان بۆ بەهێزکردنی توانای مێشک

حوزه‌یران 3, 2025
ئەم میوەیە وەک دەرمانخانەی لە ماڵەوە!
زانست و تەندرووستی

ئەم میوەیە وەک دەرمانخانەی لە ماڵەوە!

حوزه‌یران 3, 2025
باوکی بومەلەرزەزانی ئێران کۆچی دوایی کرد
زانست و تەندرووستی

باوکی بومەلەرزەزانی ئێران کۆچی دوایی کرد

حوزه‌یران 3, 2025
Next Post
دەوڵەتی یاسا: هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق هەمووان تووشی شۆک دەکات

دەوڵەتی یاسا: هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق هەمووان تووشی شۆک دەکات

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020