بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هاوپەیمانی عەزم بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر و هاوپەیمانی تەقەدوم بە سەرۆکایەتی محەممەد حەلبوسی سەبارەت بە پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق گەیشتنە ڕێکەوتن.
ئەو دوو هاوپەیمانییە لە سەر ئەو ڕێکەوتوون کە محەممەد حەلبوسی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کاندید بکرێتەوە.
پێگەی العهد نیوز ڕایگەیاندووە کە چوارچێوەی هەماهەنگی لایەنە سیاسییەکانی شێعە لە دانیشتنەکەی ڕۆژی یەک شەممەی پەرلەمانی نوێی عێراق دەنگ بە حەلبوسی نادات و بەشداریکردنی ئەوان تەنیا بۆ سوێندخواردنی ئەندامەکان دەبێت.
هاوپەیمانی عەزم خاوەنی 14 کورسییە و هاوپەیمانی تەقەدومیش 37 کورسیی لەم خولەی پەرلەمانی عێراق هەیە./.