جام کوردی – رۆژى دووشه‌ممه كاروانى یارییه‌كانى گه‌ڕى پانزهیهمى خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى كوردستان به ئه‌نجامدانى ته‌واوى یارییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت .
یارییه‌كان به‌شێكیان له سه‌عات 1:00 و به‌شێكى تر 2:45ـى پاشنیوه‌رۆ ده‌ستپێده‌كات و پێش ئه‌م گهرهش یانه‌ى هه‌ندرێن لوتكه‌ى گرتووه .
له سلێمانى دێربیه
له‌سه‌ر یاریگه‌ى ئاشتى له دێربى ئه‌و شاره ، یانه‌ى سیروانى نوێى دووه‌مى ریزبه‌ند میواندارى نه‌ورۆز ده‌كات و پێشبینى ده‌كرێت هه‌ردوولا یارییه‌كى به‌هێز ئه‌نجامبده‌ن به تایبه‌ت سیروانى نوێ كه له خانه‌ى دووه‌مه‌و هه‌نگاوێك له لوتكه‌وه دووره‌و نه‌ورۆزیش ده‌یه‌وێت له ركابه‌رى خانه‌كانى پێشه‌وه‌ى ریزبه‌ندى به‌رده‌وام بێت .
مه‌حمودى مامه عهزهش یارییه‌كى ئاگرین له خۆده‌گرێت
له‌سه‌ر یاریگه‌ى مه‌حمودى مامه عه‌زه دێربى گه‌رمیان به‌رێوه‌ده‌چێت ، كاتێك ده‌ربه‌ندیخانى شین پۆش میواندارى شێروانه ده‌كات .
ته‌واوى یارییه‌كانى تر‌ى ئه‌م گه‌ڕه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت
هه‌ولێر – شه‌قلاوه
پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر – برایه‌تى
هه‌ندرێن – زاخۆ
ئارارات-سه‌یدسادق