بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پسپۆڕانی بواری خۆراکی ئاماژە بەوە دەدەن کە نەخواردنی نانی بەیانی چەندین زیانی بۆ تەندرووستی مرۆڤ هەیە و ئەو کەسانە نانی بەیانی ناخۆن ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ و بۆرییەکانی خوێن زیاترە.
لێرەدا ئاماژە بە سوود و زیانەکانی خواردن و نەخواردنی نانی بەیانی دەدرێت.
سوودەکانی خواردنی نانی بەیانی لە ڕووی تەندرووستییەوە:
نانی بەیانی وریات دەکاتەوە و تەرکیزت بەهێز دەکات
ڕێژەی شەکر لە خوێندا دادەبەزێنێت
هەستی برسێتی کەم دەکاتەوە و بەمەش کێشی جەستە دادەبەزێنێت
خۆراکی پێویست دەدات بە جەستە بە تایبەت ڤیتامین و کانزاکان
جەستە چالاک دەکات
زیانەکانی نەخواردنی نانی بەیانی بۆ جەستە:
کەمبوونەوەی ڕێژەی خۆراک لە جەستەدا نەخۆشی کەمخوێنی بە دوای خۆیدا دەهێنێت
بەرزبوونەوەی فشاری خوێن کە نەخۆشییەکانی دڵ و ڕەقبوونی خوێنبەرەکان و جەڵتەی مێشک بە دوای خۆیدا دەهێنێت
کێشی جەستە زیاد دەکات
دەبێتە هۆی لاوازبوونی خانەکانی مێشک
پەکخستنی هەڵمژینی پرۆتینەکان لە لایەن جەستەوە
تێکچوونی میزاج و هەستکردن بە بێ وزەیی و بێتاقەتی./.