بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد فەلاحی وتی کە ئەم ڕووداوە بووەتە هۆی گیان لە دەستدانی سێ کەس و برینداربوون و سووتانی 6 کەسی دیکە و بریندارەکان بۆ چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی شاری سنە کراون.
ناوبراو وتی کە تەقینەوەی ئەو تەنکەرە زیانی بە 25 خانووی خەڵکیش گەیاندووە و دانیشتووانی ئەو خانووانە براونەتە شوێنێکی دیکە و بە شێوازی کاتی نیشتەجێ کراون.
شەوی شەممە تەنکەرێکی هەڵگری سووتەمەنی لە سەر ڕێگای دێولان – حوسێن ئاوا تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو و پۆلیسی هاتووچۆش ڕایگەیاندووە کە شۆفێرەکە توانای کۆنتڕۆڵکردنی تەنکەرەکەی نەبووە.
حوسێن ئاوا کەوتووەتە 45 کیلۆمەتری باکوری شاری سنە./.