بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعد سەعدی لە کاردانەوەی بەرامبەر بە لێدوانێکی وتەبێژی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا سەبارەت بە بوونی ڕێکەوتن لە گەڵ واشنتن بۆ مانەوە لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی سوریا، وتی کە ئەمە هەڵوێستی خۆڕاگری دەسەلمێنێت کە دەڵێت کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق ڕاست نییە و هیچ ڕێگایەک بە دەر لە زۆر و وەڵامدانەوەی سەربازی بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەو وڵاتە نییە.
ناوبراو وتی: هێزەکانی ئەمریکا بە دانوستان لە عێراق ناکشێنەوە و ئێمە لە هەر دوو بەرەی سیاسی و خۆڕاگریی عێراق لە سەر ئەم خاڵە کۆدەنگیمان هەیە کە هیچ شێوەیەکی مامەڵەکردن لە گەڵ ئەمریکییەکان بەدەر لە هێزی سەربازی بوونی نییە و گرووپەکانی خۆڕاگری ئیرادەی خۆیان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی داگیرکەرانی ئەمریکی پیشانداوە و ئەم خۆڕاگرییە بە کردەوە دەستیپێکردووە./.