جام کوردی – یارییه‌كانى خولى پله دووه‌كانى كوردستان بۆ تۆپى پێ ئه‌مرۆ چه‌ندین یارى به‌هێزى به خۆیه‌وه دى .
حاجیاوا دوكانى تێهراند
له یه‌كه‌م یارى خۆیان له خولى پله دووى كوردستان ، حاجیاوا 2-1 له دوكانى برده‌وه‌و یه‌كه‌م سێ خاڵى له خوله‌كه نووسیه‌وه.
سیروانی هەڵەبجە بردنەوەیەکی گرنگی بەدەست هێنا.
سیروانی هەڵەبجەش له سه‌ر یاریگاى خۆى میوانداری یانەی پێنجوێنی کرد و یاریەکەی بە ئـەنجامی 2 ـ 0 لێ بردەوە و سێ خاڵی گرنگی بە دەست ێنا.
كفرى به یه‌كسان ده‌ستیپێكرد
له ده‌ستپێكى یارییه‌كانى خولى پله دووى تۆپى پێى یانه‌كانى كوردستان ، له‌سه‌ر یاریگاى جه‌لال مه‌سۆی هه‌ردوو یانه‌ى كفرى و پیره‌مه‌گرون به دوو گۆڵ یه‌كسانبوون.
به‌ختیارى شین پۆش براوه بوو
یانه‌ى به‌ختیاریش یه‌كه‌م ئه‌زموونى به‌سه‌ركه‌وتن ده‌ستپێكردو توانى 2-1 له خه‌ڵاتى پێنجوێن بباته‌وه .
په‌یام و خورماڵیش بێگۆڵ بوون
له كۆتا یارى ئه‌مرۆش ، هه‌ردوو یانه‌ى په‌یام و خورماڵ له دێربى شاره‌زوور به‌رامبه‌ر یه‌كتر وه‌ستانه‌وه‌و یارییه‌كه‌ش بێگۆڵ كۆتایهات .