بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆنسووڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە قەندەهار ڕۆژی هەینی، 7 ی کانوونی دووەمی 2022، ڕایگەیاند کە ئەو هاوکارییە بە بڕی 15 تەن پێداویستییە خۆراکییەکان بووە کە لە نێو خەڵکی ناوچەکەدا دابەشکراوە.
پێشتریش کۆماری ئیسلامی ئێران لە 11 قۆناغدا ئەو هاوکارییانەی بە سەر دانیشتووانی ناوچەکانی کابوڵ، هەرات، قوندوز، قەندەهار و نەنگەرهار لە نێوان خەڵکی هەژار و بریندارانی کردەوە تیرۆریستییەکان دابەش کردووە./.