بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کلێر دالی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە ” بە یادی سەردار سولێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس کە دوو ساڵ بەر لە ئێستا و لە وەها ڕۆژێکدا بە نایاسایی تیرۆر کران “.
ناوبراو لە درێژەدا بە هاشتاگی ” قارەمانی دژە تیرۆریزم ” ڕایگەیاند: خەباتی قارەمانانەی ئەوان لە دژی تیرۆریزم هیچ کات لەبیر ناکرێت و میراتی ئەوان سەرکەوتن بە دەست دێنێت.