بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێگەی ڕاگەیاندنی worldometers.info لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە کە ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە جیهان 303 ملیۆن و 854 هەزار کەسە.
ڕاپۆرتەکە ڕایگەیاندووە کە لەو ژمارەیەش تا ئێستا زیاتر لە 5 ملیۆن و 400 هەزار کەس گیانیان لە دەست داوە و هاوکات 258 ملیۆن و 290 هەزار کەسیش تەندرووستییان بۆ گەڕاوەتەوە.
لە ئەمریکا ژمارەی توشبووەکان گەیشتووەتە نزیکەی 61 ملیۆن کەس و تا ئێستاش 858 هەزار کەس بەم هۆیەوە گیانیان لە دەست داوە و بە پلەی یەکی بڵاوبوونەوە و قوربانیدانی کۆرۆنا لە جیهان دادەنرێت./.