بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند کە هەناردەی نەوت لە ساڵی 2021 زیاتر لە یەک ملیار بەرمیل بووە و هەر دوو وڵاتی چین و هیندستان زیاترین نەوتی عێراقیان هاوردە کردووە.
کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق ناسراو بە سۆمۆ لە ئامارێکدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاو بووەتەوە، ڕایگەیاندووە کە کۆی گشتی هەناردەی نەوتی خاو لە ساڵی 2021، یەک ملیار و 102 ملیۆن و 188 بەرمیل بووە.
ئەو کۆمپانیایە ڕایگەیاندووە کە مامناوەندی هەناردەی مانگانەی نەوت، 91 ملیۆن و 849 هەزار بەرمیل و مامناوەندی هەناردەی ڕۆژانەش 2 ملیۆن و 962 هەزار بەرمیل بووە.
سۆمۆ داهاتی ئەو هەناردەشی بە 6 ملیار و 995 ملیۆن دۆلار بە مامناوەندی 5 ملیار و 749 ملیۆن دۆلار لە مانگ و مامناوەندی 68 دۆلار و 366 سەنت بۆ فرۆشتنی هەر بەرمیل نەوت ڕاگەیاندووە.
کۆی گشتی هەناردە لە کێڵگە نەوتییەکانی بەسرە و ناوەڕاستی عێراق 966 ملیۆن و 844 هەزار بەرمیل و کۆی گشتی هەناردەش لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک 35 ملیۆن و 650 هەزار بەرمیل بووە.
عێراق لە ساڵی 2021 لە ماوەی 4 مانگدا 844 هەزار و 835 بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەردەن کرد.
عێراق نزیکەی لە سەدا 70 ی نەوتەکەی بۆ ئاسیا بە تایبەت چین و هیندستان و ئەوی دیکەش بۆ ئەورووپا و ئەمریکا هەناردە دەکات./.