جام کوردی – یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستان، به ره‌سمى ناوى باشترینه‌كانى بۆ چوار گه‌ڕى رابردووى خولى نایابى كوردستان بڵاوكرده‌وه كه له رێگه‌ى ده‌نگى راهێنه‌ران و كاپتن و راگه‌یاندنه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كرێن
رزگار عه‌لى خه‌ڵاته‌كه‌ى برده‌وه
راهێنه‌رى سیروانى نوێ، رزگارى عه‌لى بووه باشترین راهێنه‌رى مانگى خولى نایابى كوردستان لە گەڕەکانی ( 9-10-11-12-13 ) به كۆى (24) دەنگ
ئەحمەد بەشار گۆڵپارێزى سیروانى نوێ دووه‌م گڵۆڤسى برده‌وه
باشترین گۆڵپارێز لە گەڕەکانی ( 9-10-11-12-13 ) . ئەحمەد بەشار گۆڵپارێزى یانەی سیروانی نوێ (29) دەنگ بۆ جارى دووه‌مه له وه‌رزى ئه‌مساڵ گلۆڤسى ئاڵتونى ده‌باته‌وه
داناش بووه باشترین
باشترین یاریزان لە گەڕەکانی ( 9-10-11-12-13 )، دانا عوسمان یاریزانی یانەی پێشمەرگەی هەولێر مسۆگه‌رى كرد‌و خه‌ڵاته‌كه‌ى برده‌وه .