No Result
View All Result
بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە پەیوەندییە گشتییەکانی ئەنجوومەنی سینەمای لاوانی ئێران: کورتە فیلمی « پنجرە روبرویی (دەلاقەکەی بەرانبەر)» لە نووسین و دەرهێنانی جاوید فەراهانی لە نۆزدەهەمین خولی «Archaeology channel International Film Festival»ی ئەمریکا لە ڕیزی ناودێرەکاندا دانرا.
فێستیڤاڵی فیلمی کەناڵی دێرینەناسی ئەمریکا «Archaeology channel International Film Festival» لە لایەن ڕێکخراوەی کەلەپووری دێرینەناسی ALI لە ئەمریکا بەڕێوە دەچێت.
ڕێکخراوی ALI ڕێکخراوێکی نا حوکمییە لە ئۆرگان کە لە سەر بنەمای بەرگری لە زیان گەیاندن بە شوێنە مێژینەییەکان کە بە ڕادەیەکی ناخۆش لە پەرەسەندن دایە دامەزراوە و لەو باوەڕەدایە بە کەڵک وەرگرتن لە تەکنۆلۆجیای مۆدێڕنەی ڕاگەیاندن دەکرێت خەڵک هۆشیار بکرێنەوە کە کەلەپووری مێژینەیان بە تەواوەتی مەترسی لە ناوچوونی لە سەرە. بە کەڵک وەرگرتن لە میدیاکان بە کارا ترین شێواز سەرنجی هەمووان بۆ پاراستنی کەلەپووری مێژینە و کولتوری ڕادەکێشێ.
ئەم فێستیڤاڵە بە ئامانجی کەڵک وەرگرتن لە میدیا (فیلم، هەواڵ، ڕاڤە، پرۆگرامە کانی پەیوەندی و…) میدیا کۆمەڵایەتیەکان و ئیمکانەکانی تری تەلەفزیۆنی ئۆنلاین و (سیم دار)، ڕووداوەکانی تایبەت بە نمایشی فیلم، هاودەستی لە گەڵ بەرهەمهێنەرانی فیلم و پرۆگرام و گواستنەوەی پەیامی سەرەکی خۆی لە ڕێگای پاراستن و بایەخ دان بە خەزێنەی دێرینەناسی مرۆڤی، پێشبڕکێی نێودەوڵەتی فیلمی ساڵانە بەڕێوە دەبات.
No Result
View All Result