بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ژان ئیۆ لۆدریان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتی کە من هێشتا پێم وایە کە دەتوانین لە گەڵ ئێران بگەینە ڕێکەوتن.
ناوبراو وتی: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بە ڕێگایەکی درووستدا ڕۆیشتووین بەڵام گرنگترین بابەت، کاتە لە بەر ئەوەی کە ئەگەر بە زووترین کات نەگەینە ڕێکەوتن، شتێک بۆ دانوستان بوونی نییە.
گەڕی هەشتەمی دانوستانەکانی ڤیەننا هەفتەی ڕابردوو دەستیپێکردووە و وتووێژەکان بە شێوازی جیاجیا بەردەوامە./.