No Result
View All Result
بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی ئەنجوومەنی سینەمای لاوانی ئێران، کورتە فیلمی «حفرە» دەرهێنانی ئەمیر ڕووئینی، کورتە بەڵگە فیلمی «بێ فرزندی» بەرهەمی سارا بەهرام جەهان هەروەها فیلمی سینەمایی «ما کە هستیم؟» دەرهێنانی ئەبوولحەسەن کەیوان، بە نوێنەرایەتی ئێران لە بیست و پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمسازە تازە پێگەیشتووەکانی نیۆیۆرک دا بەشداربوون.
فێستیڤاڵی«New FilmMakers Film Festival New York » ڕایگەیاندووە لەم خولەدا بە هۆی پەرەسەندنی پەتای کۆرۆناوە پرۆگرامەکانی خۆی بە شێوازی ئۆنلاین بە ڕێوە دەبات. بەڵام بەڕێوە بەرانی ئەم فێستیڤاڵە لە بەر ئەوەی فێستیڤاڵەکە دەرفەتێکە بۆ ناساندن و ئاشناکردنی جیلی نوێی سینەما، لە هەوڵدان نمایشی فیلمەکان بە ڕچاو کردنی خاڵە تەندرووستییەکان لە هۆڵەکانی سینەمادا بە شێوازی ئامادە بوون بەڕێوە ببات.
بیست و پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمسازە تازە پێگەیشتووەکانی نیۆیۆرک لە 11ی ژانوویە تا 29ی فێبرییە بەڕێوە دەچێت
No Result
View All Result