بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو زیندانییە پێشتر بە هۆی کوشتنی بەئەنقەستی کەسێکەوە سزای هەمیشەیی هەبووە و شەوی ڕابردوو بە چەقۆ کەسێکی دیکەی لە زینداندا بریندار کردووە.
بەڕێوەبەری چاکسازیی گەورانی سلێمانی ڕایگەیاندووە کە ئەو کەسە لە ژوورەکەیدا قەراخی بەتانییەکەی لێکردووەتەوە و خۆیی پێ خنکاندووە.
سۆران باجەڵان ڕایگەیاندووە کە ئەو زیندانییە لە ڕێگەدا بۆ نەخۆشخانە گیانی لە دەست داوە./.