بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەبوئالا وەلائی ئەمینداری گشتی کەتائیبی سەیدئەلشوهەدا لە وتارێکیدا بە بۆنەی دووەم ساڵیادی تیرۆری شەهیدانی خۆڕاگری، وتی: بوونی گرووپەکانی خۆڕاگری و دووربینیی ئەوان سەرجەم پیلانەکانی بۆ شەڕی ناوخۆیی نێوان لایەنە شێعەکان شکست پێهێنا.
ناوبراو وتی: داگیرکەرانی ئەمریکی هیچ شەرعییەتێکیان نییە و بەردەوام بۆ مانەوە لە عێراق فریو دەدەن، فڕۆکە و درۆنەکانی ئەمریکا بەردەوام لە ئاسمانی عێراقدا دەسوڕێنەوە. هۆی ئەم کارەیان بە تایبەت لە ناوچەکانی باشوری عێراق چییە؟
وەلائی هەروەها وتی: ئیسرائیل کەڵک لەم کارەی ئەمریکییەکان دەبینێت و داگیرکەرانی ئەمریکی وەک گوندێکی خۆیان هەڵسووکەوت لە گەڵ عێراق دەکەن./.