جام کوردی – بارین شاخەوان، ئەو کچە یاریزانەی تۆپی سەرمێزی یانەی ئاشتییە کە بۆ بون بە پاڵەوان و هەڵبژاردەی عێراق، چەندین سەختی ژیانی تێ پەڕاندوە، ئەو کە باوکی ڕاهێنەریەتی و هاندەرو پاڵپشتی هەموو ژیانییەتی، سەرەتای لەدایک بوونی نەخۆشییەک لەدڵیدا بوونی هەیە و دوای ئەنجامدانی قەستەرەی دڵ بۆی دواجار دەبرێتە دەرەوەی وڵات و گەورەترین نەشتەرگەری (فتح الصدر) بۆ دەکرێت.
بارین و دایکی و باوکی سەختیەکانی ژیان ڕایان ناگرێت و شاخەوانی باوکی بەهیوای گەرانەوە بۆ باری ئاسایی ژیانی کچەکەی، بارین دەکات بەیاریزانی تۆپی سەرمێزو دەیگەیەنێتە ڕیزی هەڵبژاردەی عێراق.
بارین شاخەوان ، دەڵێت مرۆڤ لەهەر بارودۆخێکدا بێت نابێت بێ هیوا بێت و لەهەوڵدان بوەستێت، ئەو وانەی بەردەوامیدان بەژیانمان پێ دەڵێتەوە، ئەمەش سەلمێنەری ئەوەیە کە وەرزشی تەندروست مانای ژیان جوانتر و باشتر
ئەمڕۆش لە تاقیکاری هەڵبژاردەکە بۆ وەرزی ئەمساڵ پلەی یەکەم و گەیشیتنەوەی بە هەڵبژاردەی شێرەکانی رافیدەین مسۆگەر کردەوە.