بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی عێراق، لە کاردانەوەی بەرامبەر بە هێرشە چەکدارییەکەی سەر ماڵی یەکێک لە فەرماندەکانی حەشدی شەعبی و تیرۆری ئەندامانی خێزانەکەی، ئەم تاوانەی بە توندی ئیدانە کرد.
ناوبراو لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردووەتەوە، وێڕای ئیدانەکردنی تاوانەکە، داوایکردووە کە هەوڵی هێزە ئەمنییەکان بۆ دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری زیاتر بکرێت.
حەکیم لەو بەیاننامەیەدا ڕایگەیاندووە کە ماوەیەکە ڕووداوە ئەمنییە دڵتەزێنەکان بە تایبەت کوشتنی ژنان و منداڵان ڕووی لە زیادبوون کردووە.
ناوبراو لە سەر دووبارەبوونەوەی ئەم تاوانانە لە عێراق هۆشداریی دایە حکومەت و هێزە ئەمنییەکان.
سەرۆکی ڕەوتی حیکمە جەختیکردەوە کە زیاترکردنی هەوڵی هێزە ئەمنییەکان بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان بە پێویست دادەنرێت./.